سبەینێ سەرۆک وەزیرانی نوێی کەنەدا دەست بەکار دەبێت

  • سبەینێ هەینی 14ـی ئاداری 2025، مارک کارنی، دوای ڕێوەڕەسمی سوێند خواردنی لەبەردەم داواکاری گشتی، وەک سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دەست بەکار دەبێت.

    نووسینگەی داواکاری گشتیی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و ئەندامانی حکوومەتەکەی لە ئۆتاوا کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی هەینی لە بەردەم داواکاری گشتی ‘ماری سایمن’ سوێندی یاسایی دەخۆن.

    مارک کارنی تەمەن 59 ساڵ، پارێزگاری پێشووی بانکی ناوەندیی بووە و ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو بە زۆرینەی دەنگ بە سەرۆکی پارتی لیبراڵ لە شوێنی جەستن ترودۆ هەڵبژێردرا. ترۆدۆ، سەرەتای مانگی کانوونی دووەم، دوای نزیکەی 10 ساڵ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.