کەنەدا.. لەناو باڕێکدا 11 کەس بریندار کران

ئەمڕۆ شەممە، 8ـی ئاداری 2025، دەسەڵاتدارانی کەنەدا بڵاویان کردەوە، شەوی ڕابردوو لە نزیک شاری تۆرۆنتۆ لە هێرشێکدا 11 کەس بریندار کران.

پۆلیسی تۆرۆنتۆ ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو لەناو باڕێکی شاری سکاربۆرۆ لە نزیک تۆرۆنتۆ، کەسێک هێرشی کردووەتە سەر خەڵک و 11 کەس بریندار کران، پۆلیس گوتیشی: تۆمەتبارەکە دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

تیمی فریاگوزاریی ڕایانگەیاندووە، ئەو 11 کەسەی بریندار بوون، هەندێکیان برینەکانیان سەختە بەڵام هەندێکیان برینەکانیان سووکە.

پۆلیس دەشڵێت، کاتژمێر 10:40 خولەکی شەوی هەینی بە کاتی تۆرۆنتۆ لە ڕووداوی تەقەکردنەکەی ناو باڕەکەدا ئاگادار کراینەوە.