سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: ماکرۆن بەڕێگەی ناپلیۆندا دەڕوات و دەیەوێت شەڕ لەگەڵ ڕووسیادا بکات.
لاڤرۆڤ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: ماکرۆن بە شوێن پێی ناپلیۆندا بە شێوەیەکی شەڕانگێزانە ڕێ دەکا و مەبەستی ڕاستەقینەی خۆی دەشارێتەوە، گوتیشی:”بە پێچەوانەی ئەوانەی پێشتر دەیانویست شەڕ لەگەڵ ڕوسیادا بکەن وەک ناپلیۆن و هیتلەر، ماکرۆن بە جوانی هەڵسوکەوت ناکات، چونکە ئەوانی بەر لە ئەو و پێشینان، ڕاستەوخۆ و ڕاشکاوانە گوتوویانە: “دەبێت ڕووسیا داگیر بکەین و بیبەزێنین”، وادیارە ماکرۆن هەمان شتی دەوێت، بۆیە دەڵێت پێویستە لەگەڵ ڕووسیا شەڕ بکرێت بۆ ئەوەی فەڕەنسا نەبەزێت و ڕووسیا هەڕەشە بۆ سەر فەڕەنسا و ئەورووپا دروست نەکات.
لاڤرۆڤ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “بێگومان ئەمە هەڕەشەیە بۆ سەر ڕووسیا، ئەگەر ماکرۆن ئێمە بە هەڕەشە بزانێت و کۆبوونەوەی سەرۆکی کۆمیسیۆنی گشتی وڵاتانی ئەورووپا و بەریتانیا ببەستێت و بڵێت پێویستە ئامادەکاری بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە دژی ڕووسیا بکرێت، ئەوا بێگومان ئەمە هەڕەشەیە بۆ ئێمە”.
پێشتر ماکرۆن لە وتارێکیدا بۆ پەرلەمانی فەڕەنسا گوتی: ڕووسیا بووەتە هەڕەشە بۆ سەر فەڕەنسا و ئەورووپا، بڕیاریشیداوە گفتوگۆ لەبارەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی فەڕەنسا بکات بۆ پاراستنی تەواوی یەکێتی ئەوروپا.
لاڤرۆڤ گوتی: ماکرۆن و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کێیەر ستارمەر هەموو سنوورەکانی ژیری و ڕێزیان سەبارەت بە کێشەی ئۆکرانیا بە لێدوانە توندوتیژانە و کەمتەرخەمەکانیان تێپەڕاندووە.