ئەدریان برودی بۆ دووەمین جار خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە

دووشەممە، 03-03-2025، ڕێوڕەسمی 97ـەمین خولی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە شاری لۆس ئەنجلس لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا بەڕێوە چوو.

ئەدریان برودی، بۆ دووەمین جار خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە، بە ڕۆڵبینینی لە فیلمی “زە بروتالیست” . هاوکات، کێرین کاڵکن، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشت لە فیلمی “زە ریاڵ پەین” بردەوە.

هەروەها، میکی مادیسۆن خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئافرەتی بردەوە بە ڕۆڵگێڕان لە فیلی “ئانۆرا”. لەلایەکی دیکەوە، فیلمی “نۆ ئەزەر لاند” کە باسی دۆخی فەڵەستین و ئیسرائیلییەکان دەکات، خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتەری بردەوە.

براوەکانی خەڵاتەکانی ئۆسکار:

باشترین فیلم: Anora

باشترین ئەکتەری پیاو: ئەدریان برۆدی  (The Brutalist)

باشترین خانمە ئەکتەر: میکی مادیسۆن (Anora)

باشترین دەرهێنەر: شۆن بەیکەر  (Anora)

باشترین خانەمە ئەکتەری پاڵپشت: زۆوی سالدانیا (Emilia Pérez)

باشترین ئەکتەری پیاوی پاڵپشت: کیران کەڵکن (A Real Pain)

باشترین سیناریۆی ڕەسەن: (Anora)

باشترین سیناریۆی وەرگیراو: (Conclave)

باشترین فیلمی درێژی نێودەوڵەتی: (I’m Still Here)

باشترین ئەنیمەیشنی درێژ: (Flow)

باشترین بەڵگەفیلمی درێژ: (No Other Land)

باشترین میوزیکی فیلم: (The Brutalist)

باشترین گۆرانیی ڕەسەن: (“El Mal” — Emilia Pérez)

باشترین وێنەگرتن:  (The Brutalist)

باشترین دیزاینی بەرهەمهێنان: (Wicked)

باشترین دیزاینی جلوبەرگ: (Wicked)

باشترین ئارایش و پرچ داهێنان: (The Substance)

باشترین کاریگەریی وێنەکی: (Dune: Part Two)

باشترین دەنگ: (Dune: Part Two)

باشترین مۆنتاژ: (Anora)

باشترین فیلمی ئەکشن: (I’m Not a Robot)

باشترین کورتە ئەنیمەیشن: (In the Shadow of the Cypress)

باشترین کورتە بەڵگەفیلم: (The Only Girl in the Orchestra)