ئهمرۆ سێشەممە، 25ی شوباتی2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆک كۆماری سووریا لەمیانی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریادا، گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ئاوەدانکردنەوەی وڵات، هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان و چەندان بابەتی دیکەی کرد.
له گوتارهكهیدا شەرع باسی لە ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەد کرد و دووپاتی کردەوە “سوورییەکان خۆیان بە تەنیا سووریایان لە ڕژێمی پێشوو ڕزگار کردووە و دەبێت هەر خۆشیان، پێکەوە لەگەڵ یەک دابنیشن و وڵاتەکەیان ئاوەدان بکەنەوە.”
سهرۆكی سووریا له بهردهوامی قسهكانیدا ئاماژهی به چهند خالێك كرد كه ئهمانهن …
▪️ سوریا بەرگەی ئازارە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوورییەکانی گرتووە.
▪️ سوریا لە وێرانکاری ڕزگاری بوو و ئێستا لە بەشی چاودێری چڕدایە
▪️ سوریا ئەمڕۆ داوای لە هەموو لایەک کرد هاوڕا بن
▪️ ئەمڕۆ سوریا گەڕاوەتەوە ناو گەلەکەی و قۆناغێکی مێژوویی دەژی.
▪️ ئێمە لە قۆناغی دووبارە بونیادنانەوەی دەوڵەتداین
▪️ قۆناغی ئێستا گرینگە و یەکخستنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا پێویستییەکی بەپەلەیە.
▪️ سوریا پێویستی بە پلانێکی تۆکمەی فریاگوزاری هەیە و بنیاتنانی دەوڵەتی یاسا لە پێشینەی کارە
▪️ پێویستە سوریا پهیوهندیهكانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەری و نێودەوڵەتی بههێزتر بکات.
▪️ ئێمە ڕووبەڕووی هەر هەوڵێک تێکدهرانه لهسهر سەقامگیری ئاسایشی وڵات دهبینهوه و دەزگایەکی دادپەروەری گواستراو پێکدەهێنین.