ماردین..بەهۆی کێشەی کۆمەڵاتیی 3 کەس کوژران و 7دیکەش بریندارن

لە شارۆچکەی ئارتوکلو لە ماردین، لە شەڕی نێوان دوو خێزانیدا لەسەر خوازبێنی، سێ کەس کوژران و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

لای خۆیەوە پۆلیسی ماردین شەڕەکەیان ڕاگرتووە و بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و سێ لە بریندارەکان سەرەڕای هەوڵی دکتۆرەکان گیانیان سپارد.

هەروەها پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە لە هۆی سەرهەڵدانی ئەو کێشە و ڕێوشوێنی ئەمنیش لە ناوچەکە گیراوەتەبەر.