سوپای ئەمەریکا چەند کەشتیوانێکی ئێرانی لە خنکان ڕزگار کرد

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا “سێنتکۆم” ڕزگارکردنی ژمارەیەک کەشتیوانی لە کەشتییەکی نوقمبووی ئێرانی لە کەنداو ڕاگەیاند.

سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە ڕایگەیاندووە، کەشتییەکی پاسەوانی کەناراوەکان کە 5 دەریاوانی ئێرانی و 2 دەریاوانی هیندییان لە کەشتیی “شایستە” ڕزگارکرد.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “بەهانەوە چوونی کەشتیوانەکان بەهۆی بانگەوازێک بووە کە داوای یارمەتییان دەکرد”.

فەرماندەیی ناوەندیی گوتی: “تیمی کەشتییە بازرگانییە نوقمبووەکە ڕزگار کران و گواسترانەوە بۆ بەلەمێکی پاسەوانی کەناراوەکان بۆ وەرگرتنی چاودێری پزیشکی”.

CENTCOM وێنەیەکی کەشتییەکەی بڵاوکردەوە کە بە توندی پشتی بە لای ڕاستی خۆیەوە بەستووە لەناو ئاوەکەدا.

ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەمەریکا دەریاوانە ئێرانییەکان ڕزگار بکات، لە مانگی ئابدا، لە کاتێکدا کە گرژی و ئاڵۆزی نێوان ئەمەریکا و ئێران زۆرتر بوو، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت دوو دەریاوانی ئێرانی ڕزگار کرد.