خەڵاتەکانی بافتا بۆ ساڵی 2025 پێشکەشکرا

خەڵاتی بافتا، خەڵاتتی ئەکادیمیای بەریتانیە بۆ فیلم ، ساڵانە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بافتا پێشکەش دەکرێت.

ئەم مەراسیمە ساڵانە لە بەریتانیا بە ئامادە بوونی هونەرمەندانی بەریتانی و جیهانی بەرێوە دەچێت ،تێیدا خەڵاتی (باشترین فیلم ، باشترین کورتە فیلم، باشترین دۆکیۆمێنتاری، باشترین سیناریۆی فیلم ، باشترین وێنەگرتنی فیلم ، باشترین ئەنیمەیشن) خەڵات دەکرێن ،هەروەها خەڵاتی تاکە کەسیەکانیش وەک |(بآشترین ئەکتەری سەرەکی بۆ پیاو، بآشترین ئەکتەری سەرەکی بۆ ئافرەت ، باشترین دەرهێنەر،باشترین کاری دەنگ، باشترین میوزیک، باشترین رۆڵی سەرەکی دووەم بۆ پیاو ، بآشترین ئەکتەری سەرەکی بۆ ئافرەت ).

خەڵاتەکان بەم شێوەیە دابەش کران

فیلمی Conclave توانی  چوار خەڵات بباتەوە

باشترین فیلمی ساڵ

باشترین فیلمی بەریتانی

باشترین مۆنتاژ

باشترین سیناریۆ

هەروەها فیلمی The Brutalist لەلایەن دەرهێنەری ئەمریکی Brady Corbet توانی چوار خەڵات بەدەست بهێنێت

باشترین دەرهێنەری ساڵ

باشترین ئەکتەر لە بەرجەستە کردنی رۆڵی Laszlo Toth لەلایەن Adrien Brody

باشترین میوزیکی رەسەن

باشترین وێنەگرتنی سینەمایی

هەروەها چەند خەڵاتێکی گرنگی کەش دابەشکران وەک

باترین ئەکتەری ئافرەتان Mikey Madison

باشترین رۆڵی سەرەکی دووەم بۆ پیاو Kieran Culkin

باشترین رۆڵی سەرەکی دووەم بۆ ئافرەت  Zoe Saldana