بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 پلە ناوەڕاستی ئەسیوپیای هەژاند

ناوەندە تایبەتمەندەکانی چاودێریکردنی بوومەلەرزە ڕایانگەیاندووە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 پلە بە پێوەری ڕێختەر، ناوەڕاستی ئەسیوپیا هەژاندووە.

ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە نزیک ناوچەی میتاهار لە ئۆرۆمیا کاتژمێر 11:28 خولەکی درەنگانی شەو ڕووی داوە، کە گەورەترین و پڕ دانیشتووترین ناوچەی ئەسیوپیایە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی نیو ملیۆن کەسە.

ناوەندیی بوومەلەرزەزانیی ئەورووپا و دەریای ناوەڕاست ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر ژێر زەوی ڕووی داوە.

تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماڵیی بوومەلەرزەکە ڕانەگەیەندراوە.