کۆشکی سپی: کۆچبەرانی نایاسایی هیچ بەهایەکیان نابێت

ستیڤن میلەر، جێگری سەرۆکی ئەرکانی کۆشکی سپی بۆ کاروباری سیاسی ڕایگەیاند، لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، هیچ کۆچبەرێکی نایاسایی بۆ وڵاتەکە بایەخیان نابێت.

میلەر، لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: سەبارەت بە کۆچبەری نایاسایی، هیچ کۆچبەرێکی نایاسایی بۆ ئێمە بایەخی نابێت.

میلەر ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆچی یاسایی لە سەردەمی سەرۆکی ئێستادا بە شێوەیەکی پلان بۆ دارێژراو جێبەجێ دەکرێت، بۆ دڵنیابوون لەوەی باجدەران سوودمەند دەبن، هەروا بۆ بەرزکردنەوەی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و نیشتمانی.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پێشتر لە میانی کۆنفرانسی پارتی کۆمارییەکان لە فلۆریدا ڕایگەیاندبوو “سەرجەم ئەو کۆچبەرە نایاساییە نوێیانەی لەسەر سنوور دەستبەسەر کراون، دیپۆرت دەکرێنەوە و  هۆشداریشی دابووە وڵاتەکانی کە قبوڵیان نەکەن.

هەروەها ترەمپ دووپاتی کردەوە، فەرمانی ناردنی هێزی سەربازیی لە ناوچەکانی باشووری ئەمەریکا بۆ پاڵپشتیی پاسەوانانی سنوور لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی کۆچبەری نایاسایی داوە.

ئاماژەی بەوەش دا، ئەو وڵاتانەی ڕەتی دەکەنەوە هاووڵاتیی دیپۆرتکراوی خۆیان وەربگرنەوە، باجێکی ئابووریی قورس دەدەن، بە ئاماژەدان بە ئەگەری سزای سەپێنراو بەسەر ئەو وڵاتانەدا.

ئامارەکانی حکوومەت ئاماژە بەوە دەکەن لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا 100 هەزار کۆچبەر بە درێژایی سنووری باشوور دەستگیر کراون.