یاسادانەرانی ئەڵمانیا، بە کۆی دەنگ یاسایەکیان دەرکرد کە منداڵان لە دەستدرێژی سێکسی دەپارێزێت.
ئەو یاسایە پشتیوانیی لە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ منداڵان دەکات و بە باشترین شێوە دەیانپارێزێت.
ئاژانسی “ئەسۆشێتد پرێس” ڕایگەیاندووە، یاساکە ڕێگە بە پاڵپشتیی ڕزگاربووان دەدات و ڕۆڵی کۆمیساری سەربەخۆ بۆ کەیسەکانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان بەهێزتر دەکات.
حکوومەتی نوێ کە بڕیارە لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان لە 23ـی شوبات، پێک دەهێنرێت، پابەند دەبێت بە بەشداریکردنی کۆمسیار لە هەموو ڕێکارە یاسادانانەکانی پەیوەست بەم بابەتە.
هەروەها یاساکە داوا لە کۆمسیار دەکات، ساڵانە ڕاپۆرتێک پێشکەش بە پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی تیشک بخاتە سەر کەموکورتی و ئەو پرسانەی کە پێویستیان بە بایەخی پەلە هەیە.
هاوکات، قوربانیانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ منداڵان بە ئاسانی دەستیان بەو فایلانە دەگات کە ڕەنگە پەیوەست بن بە کەیسەکەیانەوە.
لیزا بۆوس، وەزیری کۆمەڵایەتی، دەڵێت: ڕۆژانە زیاتر لە 50 منداڵ لە وڵاتەکەماندا دەستدرێژی سێکسییان دەکرێتە سەر.
ئاماژەی بەوەش کردووە “حکوومەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ڕێگریی و بەرەنگاربوونەوەی سووکایەتیی بە منداڵان.”