ڤلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەرپرسانی وڵات ڕێکارەکانی دژی خیانەتکاران جێبەجێ دەکەن.
زێلێنسکی لە وتارێکیدا گوتی: “دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا، نووسینگەی لێکۆڵینەوەی حکوومی، پۆلیسی نیشتیمانی و داواکاری گشتی، زۆر بەباشی یاسا جێبەجێ دەکەن.”
ئاماژەی بەوەش کرد، ” ڕووبەڕووی ئەو خیانەتکار و پلانانە دەبنەوە کە وڵات و کۆمەڵگای ئۆکرانیایان لاواز کردووە، گوتیشی، هەرکەسێک دژی ئۆکرانیا بوەستێت یان تەحەدای یاساکانی بکات، دەبێت ئەوەی لەبیربێت کە وەڵام دەدرێتەوە.”
سەرۆکی ئۆکرانیا هیچ وردەکارییەکی دیکەی سەبارەت بەقسەکانی نەخستە ڕوو.
هەروەها دەزگای هەواڵگری و داواکاری گشتیی ئۆکرانیا دوێنێ چەندین داتایان سەبارەت بەو کەسانە بڵاوکردەوە کە گومانیان لێدەکرێت هاوکاریی ڕووسیا بکەن، یان وەک سیخوڕی ڕووسیا دەستگیرکراون.