تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک (TikTok) لە ئەمریکا داخرا.
دیوانی باڵای دادوەری ئەمریکا ڕۆژی هەینی بڕیاری داخستنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک’ی دەرکردبوو، لە کاتێکدا بە کۆمپانیایەتی ئەمریکایی نەفرۆشرێت.
جێبەجێکردنی ئەم یاسایە خرابوو ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی کانوونی دووهەم.
تیک تۆک لە ئەمریکا 170 ملیۆن بەکاربەری هەیە.
لە پەیامێکدا کە ئەمڕۆ بەیانی بۆ بەکاربەرانی تیک تۆک نێردرا، هاتووە، بە داخەوە تیک تۆک لە ئێستادا بەردەست نییە. یاسای داخستنی تیک تۆک چووە واری جێبەجێکردنەوە و هەنووکە ناتوانن بەکاری بهێنن.
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی تیک تۆک پەیڕەوی لەو یاسایە بکات، ئەگەری ئەوەی هەیە 90 ڕۆژی دیکە دەرفەتی پێ بدرێت.