دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی Truth ڕایگەیاند، لە ئیدارەکەیدا بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ بە ناوی خزمەتگوزاری داهاتی دەرەکی دادەمەزرێنێت، کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی داهاتی باج و ڕسوومات و داهاتی گومرگییەکان.
ترەمپ چوارشەممە 15ی کانوونی دووەمی 2025، لە پەیامەکەی نووسیویەتی: ”بەهۆی خزمەتگوزارییە ناوخۆییەکان و باجەوە، خەڵکی ئەمەریکا ماوەیەکی زۆرە قورساییەکی داراییان لەسەرە، بۆیە لە 20 ئەم مانگەوە، لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونم، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دا دەمەزرێنم.”
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی لاوازی ڕێککەوتنەمە بازرگانییەکان، گەشەی ئابووری ئەمەریکا بەرانبەر وڵاتان لاواز بووە، واشی کردووە باج بەسەر خۆمان بسەپێنین، ئیتر کاتی هاتووە ئەم ڕێچکەیە بگۆڕین.”
دۆناڵد ترەمپ لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەی دا نووسیویەتی: ”ئەو کەسەی هۆکار بووە بۆ لاوازی ئابووری ئەمەریکا، بە بەرپرسیاری دەزانین و دەبێت باجەکەی بدات.”
پێشتر ترەمپ ڕایگەیاندبوو، بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ بەناوی بەڕێوەبەرایەتی کارامەیی بۆ کەمکردنەوەی فەرمانبەران و خەرجییە زیادەکان بە سەرپەرشتیاری ئیلۆن مەسک دادەمەزرێنێت، گوتبووشی: “هەر لەگەڵ دەست بەکاربوونم باج بەسەر هەندێک لە وڵاتان دەسەپێنێت.”