لە زنجیرەیەک تەقینەوەدا لە یەمەن 91 کەس بوونە قوربانی

لە ئاکامی تەقینەوەی چوار وێستگەی غاز لە ناوەڕاستی یەمەن، 17 کەس گیانیان لەدەستدا و 74ی دیکەش برینداربوون.

حووسییەکان ڕایانگەیاند کە لە ئاکامی تەقینەوەی چوار وێستگەی غاز لە پارێزگای بەیزا ناوەڕاستی یەمەن، 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و74ی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگە سەربە حکوومەتی حووسییەکان لە یەمەن کە (لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانی پێدا نەنراوە) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە چوار وێستگەی غاز لە ناوچەی زاھیر سەربە پارێزگای بەیزا تەقیونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی تەقینەوەکاندا، 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و74ی دیکەش برینداربوون.

ھاوکات گوتەبێژی حکوومەتی حووسییەکان، ھاشم شەرەفەددین لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاندووە: لێکۆڵینەوە لەبارەی ھۆکاری تەقینەوەکان، دەست پێ کراوە”، بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.