ژێن باخسیگیان، سەرۆکی شارەوانی ستراسبۆرگ ڕایگەیاند: ”ڕۆژی شەممە 11ی کانوونی دووەمی 2025، لە شاری ستراسبۆرگ لە فەرەنسا دوو شەمەندەفەری کارەبایی لە نزیک وێستگەی سەرەکیی شارەکە، پێکیاندا دا و لە ئەنجامدا دەیان کەس بریندار بوون.”
وەزیری گواستنەوەی فەرەنساش لەبارەی ژمارەی قوربانیان گوتی: ”بەهۆی ڕووداوەکەوە 36 کەس بریندار بوونە.” هاوکات، ڕێنی سێلیێر، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ئاگرکوژێنەوەی فەرنساش باس لە برینداربوونی 50 کەس دەکات.
هەروەها داواکاری گشتیی فەرەنساش ڕایگەیاند “پۆلیسی فەرەنسا دەستیان بەلێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە، گومان دەکرێت کاتی بەڕێکەوتنی شەمەندەفەرەکان بە هەڵە داڕێژرابێت.”
چەند گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاو کراونەتەوە، ئەوە پیشاندەدەن کە ڕووداوەکە کارەساتبار بووە، دوو شەمەندەفەرەکە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.