بە هۆی تەقینەوە لە وێستگەیەکی سووتەمەنی لە شاری بەیزای یەمەن، هەشت کەس گیانیان لەدەستدا.
بە پێی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی یەمەنەوە بڵاو بووەتەوە، لە شاری بەیزا ناوەڕاستی یەمەن، تەقینەوە لە وێستگەیەکی تەقەمەنی ڕووی داوە.
بە هۆی تەقینەوەکە هەشت کەس گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە ٥٠ کەسیش بریندار بوون.
بریندارەکانی ڕووداوەکە بۆ نەخۆشخانەکانی دەوروبەر گواسترانەوە.
لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە تا ئێستا هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.