کۆنگرێسی ئەمریکا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کە تڕەمپ تێدا سەرکەوتبوو، پەسەند کرد

کۆنگرێسی ئەمریکا ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کە لە ٥ی تشرینی دووهەمی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو، پەسەند کرد.

ئەنجامی دوایین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بە یەکێک لە گرنگترین هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە دادەنرێت و دۆناڵد تڕەمپ تێدا سەرکەوت، لە لایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە پەسەند کرا.

لە دانیشتنی  کۆنگرێسدا کە بە ئامادەبوونی پاڵێوڕاوی دیموکراتەکان کامالا هاریس بەڕێوەچوو، دەنگی هەموو ویلایەتەکان دانە دانە بۆ ئەندامانی کۆنگرێس خوێندرایەوە.

ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا لەگەڵ خوێندنەوەی دەنگی هەر ویلایەتێک چەپڵەیان ڵێدا و بە شێوەی فەرمی سەرکەوتنی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاندرا.

بەو پێیە، دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی 20ی کانوونی دووهەم سوێندی یاسایی دەخوات و وەک 47مین سەرۆکی ئەمریکا بۆ دووهەمین جار لەسەر کورسی سەرۆکایەتی ئەمریکا دادەنیشێت.