ئەو دادوەرەی دۆسیەی دادگاییکردنی ترەمپ لەسەر بەرتیلدان بەڕێوە دەبات، ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ 10 ڕۆژ بەر لە دەست بەکاربوونی لە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، لەسەر دۆسیەیەکی ئابڕوچوون لە دادگا ئامادە دەبێت.
دادوەر خوان مێرچەن، دەڵێت: ” لە 10ی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، بەهۆی تێوەگلانی لە دۆسیەی بەرتیلدان بە ستیفنی کڵیفۆرد، ئەکتەری فیلمە ڕووتەکان، کە ناسراوە بە ستۆرمی دانیاڵز، سزا دەدرێت، بەڵام لەوە ناچێت سزاکەی زیندانی یان پێ بژاردن بێت.”
دادوەرەکە گوتیشی: ” ترەمپ، دەبێتە یەکەم سەرۆک بەر لە چوونی بۆ کۆشکی سپی و دەست بەکاربوونی وەک سەرۆک، بچێتە بەردەم دادوەر و لەسەر دۆسییەکی لەم شێوەیە دادگایی بکرێت.”
خوان مێرچەن ئاماژەی داوە “لە دانیشتنەکەی دادگا ڕێگە بە ترەمپ دەدرێت، تانە لە بڕیاری دادوەر بدات.”
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، بە لە هەڵبژاردنەکانی 05/11/2024 کە بە 47مین سەرۆکیی ئەمەریکا هەڵبژێردرا، پارێزەرەکەی داوای لە دادگا کرد، ئەم دۆسییە دابخەن بۆ ئەوە ترەمپ بە کارەکانی دەرەوەی حکوومەت سەرقاڵ نەبێت، بەڵام دادوەر خوان مێرچەن، داواکەی ڕەت کردەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2016 لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، بە تۆمەتی بەرتیلدان بە دوو ئەکتەری فیلمە ڕووتەکان دراوەتە دادگا، بەڵام ترەمپ تۆمەتەکانی ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: “ئەو پارەیە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بووە.”
هەروەها لە 2023دا ترەمپ، لەسەر 34 دۆسیەی تاوان کە ئاراستەی کرابوون، چووەتە بەردەم دادوەر.