سووریا..گرووپێکی چەکدار داوای مانەوەی ئەمەریکا دەکات

سوپای ئازادی سووریا، کە ئەمەریکا پشتیوانیی دەکات، داوا لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات، لە سووریا بمێنێتەوە و ئەو وڵاتە جێ نەهێلێت، وەک خۆیان دەلێن ترسیان لەدووبارە گەڕانەوەی داعش هەیە بۆ ناوچەکە.

بەگویرەی ڕۆژنامەی نیویۆز ویکی ئەمەریکی، سەرکردەی هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا، سالیم ئەلنەتاری، ئۆمێدەوار بووە، هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا بمێنەوە.

ئەمە دوای ئەوە دێت، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، گومانی لەبەردەوامی  بڵاوکردنەوەی دوو هەزار سەربازی ئەمەریکی لەسووریا ڕاگەیاند.

هیزەکانی ئەمەریکا، شانبەشانی هیزەکانی سووریای دیموکرات و سوپای ئازادی سووریا، لەناوچەکانی تەنەفی باشووری سووریا بڵاو بوونەتەوە، کە جموجۆلی داعشی لەوێ پەرەی سەندبوو.

سەلیم ئەلنتاری وتی: “پشتیوانیی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ سوپای سووریای ئازاد، زۆر گرنگە بۆ لاواز کردنی داعش و سەقامگیریی ناوچەکە.”

دۆنالد ترەمپ، دوای ئەوەی لەساڵی 2019 سەرکەوتنی بەسەر داعشدا ڕاگەیاند، داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکای لە سووریا، کرد.