بوومەلەرزەیەک توركیای هه‌ژاند

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4 پلەی ڕێختەر لە شارۆچکەی دارەندە لە پاڕێزگای ماڵاتیا له‌ وڵاتی توركیا ڕوویدا.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، کاتژمێر10:30ی خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4ی1ی2025،  بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4 پلە، شارۆچکەی دارەندە لە پاڕێزگای مالاتیا’ی هەژاندووە.

بە پێی هەواڵەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 10.43 کیلۆمەتری توێکڵی زەوی ڕووی داوە.