سلۆڤاکیا هەڕەشەی بڕینی کارەبا لە ئۆکرانیا دەکات

ئەمڕۆ هەینی 3ـی کانوونی دووەمی 2025، ڕۆبێرت فیتسو، سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا ڕایگەیاند، دوای بڕینی غازی ڕووسیا لەلایەن ئۆکرانیاوە بۆ وڵاتەکەیان، حکوومەتی سلۆڤاکیا تاوتوێ بڕینی کارەبای ئۆکرانیا دەکات.

سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا لە حکوومەت تاوتوێ بڕینی غاز لە ئۆکرانیا و کەمکردنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ پەنابەرە ئۆکرانییەکان دەکەن، هەروەها کار لەسەر دۆزینەوەی ڕێگەچارەش دەکەن، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو غازەی لە وڵاتەکەیان بڕدراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە، ئۆکرانیا ئەو غازەی بڕیوە کە لە ڕووسیاوە بۆ سلۆڤاکیا دەچوو.