لە نزیک واشنتۆن، فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگر بە 60 سەرنشینەوە خۆی بە ھێلیکۆپتەرێکی سەربازییدا کێشا.
ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵیی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگر لە جۆری ” Bombardier CRJ700″ لە کاتی نزیکبوونەوەی لە ڕێرەوەی ژمارە 33 لە فڕۆکەخانەی ڕۆناڵد ڕیگان لە نزیک واشنتۆن خۆی بە ھێلیکۆپتەرێکی سەربازییدا کێشاوە.
ڕاشیگەیاندووە کە فڕۆکە نەفەرھەڵگرەکە سەربە کۆمپانیای ” American Airlines “ە و پێشتر لە ویلایەتی کانزاس ناوەڕاستی ئەمریکا بەرەو فڕۆکەخانەی ڕۆناڵد ڕیگان دەستی بە فڕین کردبوو.
ھاوکات تۆڕی هەواڵی “CNN” لە کۆمپانیاکەی گواستووەتەوە کە فڕۆکەیەکی نەفەر ھەڵگر 60 گەشتیار و چوار تیمی فڕۆکەوانی تێدابوو ھەروەھا ھێلیکۆپتەرە سەربازییەکەیش سێ سەربازی تێدابوو.
تا ئێستا ھیچ ئامارێکی لەبارەی ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکە، بڵاونەکراوەتەوە.