وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له غه‌زه ژماره‌ى ئه‌و خێزانانه ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه له شه‌ڕى ئیسرائیل و حه‌ماس له ماوه‌ى ڕابردوودا به هه‌موو ئه‌ندامانى خێزانه‌وه كوژراون و ناویان له تۆمارى شارستانى، سڕدراوه‌ته‌وه.
وەزارەتی تەندروستی لە غەزە، زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی شه‌ڕى ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غه‌زه، ڕادهگەیهنێت و ئاشكراى كرد، “ژمارەی کوژراوان له شه‌ڕى ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە، لە 7ی ئۆكتۆبه‌رى 2023ەوە، بەرزبووەتەوە بۆ 47 هەزار و 107 كه‌س له‌گه‌ڵ 111 هەزار و 147 بریندار.”
ئاماژەی بەوەش کردووە، “ته‌رمى ژمارەیەکی زۆر قوربانی هێشتا لەژێر داروپەردوو و لەسەر ڕێگاوبانەکانن، و تیمەکانی بەرگری شارستانی ناتوانن له‌م كاته‌دا ته‌رمه‌كان ده‌ربهێنن.”
هاوكات وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند، كه ناوى نزیكه‌ى 2092 خێزان به ته‌واوه‌تى له تۆمارى شارستانی سڕدرانه‌وه، چونكه هه‌موو ئه‌ندامانى خێزانه‌كان كه بریتین له 5967 كه‌س، له‌و شه‌ڕه‌دا كوژران.