سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، بەبەهای 500 ملیار دۆلار لەچوارچیوەی پرۆژەی (ستار گەیت) وەبەرهێنان لە ژێرخانی زیرەکی دەستکرد دا دەکات. بەگوتەی ترەمپ پرۆژەی ستارگەیت، کۆمپانیاکانی ئۆپن ئەی، سۆفت بانک و ئۆراکل لە خۆ دەگرێت.
سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئەو وەبەرهێنانە نوێیەی دروست ژێرخانی زیرەکی دەستکرد، 100 هەزار هەلی کاری نوێ دەڕەخسێنێت”.
لای خۆیەوە، ماسایۆشی سۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سۆفت بانک لە هەمان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: “دەستبەجێ بەبەهای 100 ملیار دۆلار، وەبەرهێنان لە بواری زیرەکی دەستکرددا دەکەین.”
لە ساڵی ڕابردوودا کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا پێشبڕکێیان کردووە بۆ دروستکردنی ناوەندی داتا کە پێویستن بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامەکانی زیرەکی دەستکرد، وەکو ChatGPTـی کۆمپانیای ئۆپن ئەی، و بەرنامەی Geminiـی گووگڵ.