تێکشکانی فڕۆکەیەک لە کۆریای باشوور گیانلەدەستدانی 75 کەسی لێکەوتەوە

تێکشکانی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە شاری موان باشووری کۆریای باشوور، گیانلەدەستدانی 75 کەسی لێکەوتەوە.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی کۆرریای باشوور (Yonhap)، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر سەر بە هێڵی ئاسمانی جیۆ لە فڕۆکەخانەی شاری موان، دووری 288 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای سێئولی پایتەختی کۆریای باشوور، تێکشکاوە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە کە، فڕۆکەکە لە ڕێڕەوی فڕین لایداوە و خۆی بەو دیواری تەنیشت ڕێڕەوەکە داکێشاوە.

بە هۆی ڕووداوەکەوە، فڕۆکەکە ئاگری گرت و تەنیا توانراوە گەشتیارێک و ئەندامێکی ستافی فڕۆکەکە ڕزگار بکرێت و لە ئێستادا تەرمی 75 کەس دەرهێنراوە.

فڕۆکەکە 181سەرنشینی هەبوو کە شەشیان ستافی فڕۆکەوانی بوون و گومانی ئەوە هەیە کە 179 سەرنشینەکەی دیکە گیانیان لەدەست دابێت.

گومانی ئەوە هەیە کێشەیەکی تەکنیکی لە کردنەوەی ئامێرەکانی نیشتنەوە، بووبێتە هۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی فڕۆکەکە و خۆی بە دیواری کۆنکرێتی ڕێڕەوەکە داکێشابێت.