دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا داوای لە دادگای باڵای وڵاتەکەی کرد، یاسای قەدەغەکردنی تیکتۆک ڕابگرێت.
ترەمپ داوای لە دادگاکە کردووە، لە سەروبەندی دەستبەکاربوونیدا لە 20 کانوونی دووەمی داهاتوو، هەڕەشەی قەدەغەکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک ڕابگرێت، ئەگەر کۆمپانیاى چینی “بایتدانس” کە خاوەندارێتیی تۆڕەکە دەکات، ڕازی نەبێت بە فرۆشتنی تیکتۆک.
تیمی یاسایی ترەمپ لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی دادگای باڵای وڵاتەکەی کردووە، باسی لەوە کردووە “بەهۆی ئەوەی دۆسیەکە نوێیە و کارکردن تێیدا سەختە، پێویستە دادگا بیر لە دواخستنی وادەی یاسایی بکاتەوە بۆ ئەوەی زیاتر ڕێگە خۆشکەر بن بۆ چارەکردنی ئەو کێشانە لە ڕێگەی بڕیارێکی سیاسییەوە.”