ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، وەک ئەوەی بەڵێنیاندابوو هاوکاریی خەڵکی سووریا بکەن و وەک بەشێک لە پڕۆگرامی دانەوێڵە لە ئۆکرانیاوە، 500 تۆن ئاردی گەنمیان ڕەوانەی سووریا کردووە.
ئاماژەی بەوەش دا، لە چەند هەفتەی داهاتوو، ئاردەکە بەسەر 33 هەزارو 250 خێزانی سووریا دابەش دەکرێن، کیسە ئاردێک بڕی 15 کیلۆگرامی تێدایە و بەشی خۆراکی خێزانێکی 5 کەسی دەکات بۆ ماوەی مانگێک.
دوێنێ نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی(ئۆتشا) بڵاوی کردەوە، 13 ملیۆن سووری بە ناچاری بوونەتە پەنابەر، لەگەڵ ئەوەی 174 هەزار کەس تەنها لە ساڵی 2023 لەنێو سووریادا ئاوارە بوون، بەمەش کەمپی گشتیی ئاوارەکانی ناوخۆی سووریا دەگاتە نزیکەی 7.2 ملیۆن کەس، 6.5 ملیۆنی دیکەش لە وڵاتانی ڕۆژئاوا پەنابەرن.