بەهۆی هێرشی پاکستانەوە بۆ سەر ئەفغانستان 46 کەس کوژران. گوتەبێژی تاڵیبانیش دەڵێت: وەڵاممان بۆ هێرشەکە دەبێت.
چوارشەممە، 25-12-2024، زەبیحوڵا موجاهدی، گوتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان بە ئاژانسی ‘ئەی ئێف پی’ ڕاگەیاند، بەهۆی بۆمبارانی فڕۆکە جەنگییەکانی پاکستانەوە بۆ سەر هەرێمی بەکتیتای ئەفغانستان، 46 کەس کوژران کە زۆرینەیان ئافرەت و منداڵن.
گوتەبێژی تاڵیبان ئاماژەی بەوەش کردووە “پاکستان لە بۆمبارانەکەیدا چوار ناوچەی وێران کردووە، ئەوەشی سوپای پاکستان دژی خەڵکی ئەفغانستان کردوویەتی، دەستدرێژیی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر وڵاتەکەمان و کارێکی دوژمنکارانەیە”.
گوتەبێژی تاڵیبان جەختیش دەکاتەوە “ئەو دووژمنکاریەی پاکستان، بەبێ وەڵام تێ ناپەڕێت.”