ته‌قینه‌وه‌یه‌ك توركیای هه‌ژاند

لە کارگەیەکی دروست کردنی تەقەمەنی لە قەزای کارەسی لە ناوەندی پارێزگای باڵکئەسیر تەقینەوەیەك ڕوویدا، بەپێی ئامارە بەراییەکان 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەهۆکارێک کە هێشتا نازانرێت، تەقینەوەكە لە بەشی بەرهەمهێنانی کەپسول لە کارگەکە ڕوویداوە.

دوا بە دوای ڕووداوەکە ژمارەیەکی زۆر لە تیمی فریاگوزاری بەپەلە و ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی ناوچەکە کران.

پارێزگاری باڵکئەسیر، ئیسماعیل ئوستائۆغڵو سەبارەت بە ڕووداوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە دەستبەجێ لە دوای تەقینەوەکە تیمەکانیان ڕەوانەی ناوچەکە کردووە.

ئوستائۆغڵو باسی لەوە کرد کە تەقینەوەکە کاتژمێر8:25 خولەکی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌  لە دامەزراوەی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی ZSR ڕوویداوە و، ڕایگەیاند: “زانیاری هەیە کە بەپێی ئامارە بەراییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 12 هاووڵاتیمان گیانیان لەدەستداوە، سێ کارمەندیشمان برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. لە ئێستادا لەگەڵ هەموو تیمەکانمان لە شوێنی ڕووداوەکەین. کارەکانی ساردکردنەوە درێژەی هەیە. سەرەخۆشی لە گەلەکەمان دەکەم و داوای لێخۆشبوون لە خودا بۆ ئەو هاوولاتیانەمان دەکەم کە لە تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە”.

هەروەها ئوستائۆغڵو باسی لەوە کرد کە داڕووخان تەنیا لە بەشی بەرهەمهێنانی کەپسول ڕوویداوە.