وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمەشق لەگەڵ فەرماندەی گشتیی نوێی سووریا کۆ بووەوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 22-12-2024، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع، فەرماندەی گشتیی نوێی ئیداریی ئەو وڵاتە کۆ بووەوە.
ئەمە دووەم سەردانی وەزیری دەرەوەی تورکیایە بۆ سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد.
ئەلشەرع پێشتر لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا، ڕایگەیاندبوو “حکوومەتی ئاییندەی سووریا پەرە بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ تورکیا دەدات، چونکە تورکیا زۆرترین ژمارەی پەنابەری حەواندووەتەوە و هاوکارییانی کردووە.”