ترەمپ: کەنەدییەکان دەیانەوێت ببنە ویلایەتی ژمارە 51ی ئەمەریکا

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا پێشنیاز دەکات کەنەدا ببێتە ویلایەتی ژمارە 51ی ئەمەریکا.

چوارشەممە، 18-12-2024، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی “زە تروس” ڕایگەیاند: “کەنەدییەکان پارەیەکی زۆر بە باج و پاراستنیان دەدەن، بەڵام بیرۆکەیەکی نایاب دەبێت ئەگەر ببنە ویلایەتێکی سەر بە ئەمەریکا.”

ترەمپ هەر لە پەیامەکەیدا باسی لەوەش کردووە: “زۆرینەی کەنەدییەکان لەگەڵ ئەوەدان ببنە پەنجاویەکەمین ویلایەتی ئەمەریکا.”

ئــەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی بەڵێنی زیادکردنی باجی گومرگی لەلایەن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکاوە، بۆ سەر کەنەدا و مەکسیک، ناڕەزایەتی فراوان دژی ترەمپ لەناو حکوومەتی کەنەدا دروست بووە.