ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـی کانوونی یەکەمی 2024، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوخۆیی سووریا دەستییان پێ کردەوە.
هەروەها یەکەم گەشت کە دەست پێ دەکاتەوە لە نێوان دیمەشق- حەلەب دەبێت.
پێشتر سامر ڕەعدی، بەڕێوەبەری بەشی چاککردنەوەی فڕۆکەخانەکە لە هێڵی ئاسمانیی سووریا، بە مێدیاکانی تورکیای ڕاگەیاندبوو “هەموو شتێک باشە، پشکنینی سەرجەم سیستەمەکانی ناو فڕۆکەکان دەکەین. هیوادارم بەمزووانە فڕۆکەکان بۆ گەشت ئامادەبن. گشت تیمەکان بەیەکەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی ڕۆژی 18ی ئەم مانگە گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە دەست پێ بکەنەوە.”
لە 8ی کانوونی یەکەمەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق وەستێنراون.