یەکێتیی ئەورووپا دووشەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی 2024، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کایا کاڵاس، دیپلۆماتکاری باڵای ئەورووپا گەیشتووەتە دیمەشق.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕاشیگەیاند “لە نزیکەوە بەدواداچوون دەکەین بۆ ئەوەی بزانین سەرکردەکانی سووریا چ هەنگاوێک بۆ داهاتووی ئەو وڵاتە دەگرنە بەر.”
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، لەگەڵ ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەدا گوتی: “چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا تاوتوێ دەکەین.”
کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، ڕایگەیاند “کۆبوونەوەکە سەبارەت بە دەرهێنانی گرووپی ئۆپۆزسیۆنە لە لیستی تیرۆریستی یەکێتیی ئەورووپا.”
لای خۆیەوە ئه‌حمه‌د شه‌رع (ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی)، سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا، له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ گیر پیدەرسن، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، كۆ بووه‌وه و هه‌ردوولا تاوتوێی بارودۆخ و پێشهاته سیاسییه‌كانی سووریایان كرد.
شەرع، لەگەڵ پێدەرسن تاوتوێی پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگه‌یان کرد، كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 2015 ، بڕیاری 2252ـی له باره‌ی سووریاوه، ده‌ركرد.
پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و په‌ناهه‌نده سوورییه‌كان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌کان بوون.
پیدەرسن، هه‌روه‌ها هیوای خواست “بە خێرایی کۆتایی بە گەمارۆکانی سەر سووریا ببینێت و بەم زووانە پرۆسەی بووژانەوە دەست پێ بکات.”
ڕۆژی یەکشەممە، 8-12-2024، هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، توانییان دیمەشق کۆنترۆڵ بکەن، بەشار ئەسەدیش ناچار بە هەڵاتن بکەن، کە ماوەی 24 ساڵە دەسەڵاتی وڵاتەکەی بەدەستەوە بوو.