هۆڵەندا. بانکەکان ئامۆژگاری دەدەن پارەی کاش لە ماڵەوە بۆ حاڵەتی فریاگوزاری هەڵبگیرێت

عەبدولقەهار هەولێری/هۆلەندا
دوای هاتنی ساڵی نوێ، بانکەکان ئامۆژگاری دەدەن کە خەڵک چەند پارەی نەختینەیی پێویستە لە ماڵەوە بیهێڵنەوە بۆ حاڵەتە فریاگوزارییەکان، گوتەبێژی گرووپی بەرژەوەندی NVB ئەمەی پشتڕاستکردەوە دوای ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ANP.
بانکەکان وەڵامی وەزیری بەرگری برێکلمانز دەدەنەوە، کە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی WNL op Zondag ڕایگەیاندبوو کە کۆمەڵگەی هۆڵەندا دەبێت خۆی بۆ هەموو سیناریۆ ئەگەرییەکانی جەنگ ئامادە بکات. ئاماژەی بە مەترسی پچڕانی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت و کارەبا و ئاو، بۆ نموونە و وەزیر ئەویش خستەڕوو: بەڵام هەروەها مامەڵەی پارەدان بۆ ماوەیەک بەردەست نابێت.
‏NVB دەڵێت بانکەکان لە ئێستاوە بیر لە ئامۆژگاری کۆنکرێتی دەکەنەوە، گوتەبێژێک دەڵێت: چەند پارەت دەبێت لە ماڵەوە هەبێت، بە چ دراوێک، ئایا سوودی دەبێت ئەگەر هەژمارێکی بانکی زیادە یان کارتی بانکیی هەبێت.
بەو پێیەی هێشتا ڕاوێژکارییەکە دەستی پێنەکردووە، هێشتا NVB ناتوانێت تایبەت بێت: ئێمە پلانمان هەیە دوای ساڵی نوێ ئامۆژگاری و
ڕێنماییەکان ئامادەبێت.
حکوومەت ماوەیەکە ئامۆژگاری دەکات کە پاکەتێک لە ماڵەوە هەبێت لە ئەگەری ڕوودانی حاڵەتێکی لەناکاو، وەک پچڕانی کارەبا، جگە لە پارەی کاش بەسوودە کە چرای دەستی، پاتری، مۆم یان ڕادیۆیەکی پاتری هەبێت لەو جۆرەدا کاتێکهەبوونی پارەی زۆر لە ماڵدا بە شتێکی ژیرانە نازانرێت، چوونکە دزیکردن دەبێتە شتێکی سەرنجڕاکێش.