خۆی بۆ گواستنەوەی دەسەڵات لە سووریا بەشێوەیەکی ئازادانە دەردەبڕێت

گرووپی حەوت پشتیوانیی خۆی بۆ گواستنەوەی دەسەڵات لە سووریا بەشێوەیەکی ئازادانە دەردەبڕێت.

گرووپی حەوت، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بەدۆخی سووریا ڕایگەیاند “پشتیوانیی لە حکوومەتی کاتیی سووریا دەکەین، بەڵام پێوسیتە قۆناغەکە گشتگیر بێت و سەرجەم لایەنەکان تێیدا بەشدار بن.”

گرووپی حەوت، باسیان لەوەش کردووە “پێویستە هەموو لایەک یەکپارچەیی و سەروەریی خاکی سووریا بپارێزن، بەوردیش چاودێریی جووڵە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان دەکەین.”

گرووپی حەوت، بەو مەرجە پشتیوانیی و مامەڵە لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریا دەکات کە بەدوور بێت لە تایفەگەرییو مافی کەمینەکان و ئافرەتانی تێدا پارێزراو بێت.

بەرەبەیانی یەکشەممە 8 کانوونی یەکەم 2024، بەشار ئەسەد، بە فڕۆکە سووریای جێ هێشت و هەڵات، ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەستیان بەسەر دیمەشقدا گرت.