پێنجشەممە, كانونی یه‌كه‌م 12, 2024

ڕەمەزان قەدیرۆڤ: ئۆکرانیا دامەزراوەیەکی پۆلیسی لە چیچان بۆمباران کرد

سەرۆکی چیچان ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی دامەزراوەیەکی پۆلیسی شاری گرۆزنی بۆمباران کرد، ئەمەش دووەم ڕووداوی لەو جۆرەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا لە چیچان ڕوودەدات.

ڕەمەزان قەدیرۆڤ سەبارەت بەو ڕووداوەی کە لە پایتەختی وڵاتەکەیدا ڕوویدا دەڵێت:  “فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە هەوادا تەقیوەتەوە و زیانی بە دامەزراوەکەی پۆلیس گەیاندووە و پەنجەرەکانی شکاندووە، هەروەها پارچەکانی فڕۆکەکە کاتێک کەوتووەتە خوارەوە ئاگرێکی بچووکی لێکەوتووەتەوە بەڵام بە خێرایی کوژاوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ئەنجامی هێرشەکەدا چوار ئەندامی یەکەیەکی پاسەوانی دامەزراوەکە بە سوکی بریندار بوون”.

قەدیرۆڤ لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا پاڵپشتی لە پۆتین کردووە، چەندین جاریش هێزەکانی شەری ئۆکرانیایان کردووە و ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.