زیندانەکانی سووریا

زیندانەکانی سووریا لە ماوەی شەڕی ناوخۆدا بوونەتە سمبولێکی ترسناک بۆ پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و سەرکوتی سیستەماتیکی نەیار و دژبەرانی ڕژێم. ئەم زیندانانە، بەتایبەتی زیندانی سەیدنایا و زیندانەکانی دیکەی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ناوبانگێکی خراپیان هەبووە لە

 

 

 

هۆنیار عەبدوڵڵا – هه‌ولێر

ئەشکەنجەدان، کوشتن، بێسەروشوێنکردنی زیندانیان.

ساڵی 2011، سەرەتای شۆڕشی سووریا، حکوومەتی سووریا دەستی کرد بە گرتنی خۆپێشاندەران، چالاکوانان، ڕۆژنامەنووسان و هتد. ئەم زیندانانە بوونە شوێنی ئەشکەنجەی شۆکهێن، لەوانە بەکارهێنانی توندوتیژیی جەستەیی و دەروونی، برسیەتی و تینوویەتی پێدان، هەروەها ئەشکەنجە و ئازاردانی لەڕادەبەدەربەر.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا، نزیکەی 150،000 کەس لەم زیندانانەدا گیراون. ژمارەیەکی زۆریان بێسەروشوێن کراون یان گیانیان لەدەست داوە. زیندانی سەیدنایا ناسراوترین و ترسناکترینیانە، کە وەک “زیندانی مەرگ” ناوی دەرکردووە. لەم زیندانەدا، زیندانیان بە شێوەیەکی سیستەماتیک ئەشکەنجە دەدرێن و لێدان دەخۆن.
جۆرەکانی ئەشکەنجە جۆراوجۆرن. زیندانیان بە درێژای ڕۆژ و شەو لە ژوورە تەنگ و تاریکەکان ڕاگیراون، بێبەش کراون لە خواردن و ئاوی پاک، بەردەوام خراونەتە بەر لێدان و دارکاری. هەندێک جار ئەشکەنجەکان تا ئاستی کوشتن ڕۆییقە، بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک تۆمار بکرێت.
ڕژێمی سووریا ئەم زیندانانەی بۆ سەرکوتکردنی هەر دەنگێکی ناڕەزایی بەکار هێناوە. ئامانج لەم کردەوانە تۆقاندن و بێدەنگکردنی هەر چەشنە دژبەرییەک بووە. زۆرێک لە زیندانیان تەنیا لەبەر ئەوەی داوای ئازادی و دادپەروەرییان کردووە، دەستگیر کراون.
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام ئەم پێشێلکاریانەی مافی مرۆڤی مەحکووم کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کاریگەر بۆ دادگاییکردنی ڕژێمی پێشووی سووریا نەنراوە.
زیندانەکانی سووریا نموونەیەکی ترسناکن لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، شوێنی ئەشکەنجە و مردن، جێگەیەک کە تیایدا مرۆڤایەتی لە لووتکەی داڕماندا خۆی دەبینێتەوە و ئینسان بەرگەی تەماشا و بیستنیان ناگرێت.