سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکیان لە باشووری سووریا و ڕۆژهەڵاتی ئوردن کرد.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش دا، بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکەیان تەواو بووە، کە لە 70-80% توانا سەربازییەکانی ڕژێمی سووریا لەناوچوون.
بەگوێرەی ڕادیۆی ئیسرائیل، ” 350 فڕۆکەی جەنگی هێرشی ئاسمانیان لە دیمەشقەوە تا تارتووس کردووە، بە دەیان فڕۆکە، هێلیکۆپتەر، سیستەمی دژە فڕۆکە و کۆگای تەقەمەنی”یان لەناو بردووە.
سەبارەت بە هێرشەکەیان بۆ سەر باشووری سووریا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، “ئۆپەراسیۆنەکەیان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە زەمینییەکان لە ناوچەی پاراستن بەردەوامە”، ئاماژەی بەوەش کرد، “کاردەکەن بۆئەوەی کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنن”.
سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاند، “هێرشیان کردووەتە سەر زۆربەی کۆگاکانی چەکی ستراتیجی لە سووریا”.
ڕوونیشی کردەوە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، “کەشتییە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر بەندەری ئەلبەیزا و بەندەری لازقییە، 15 کەشتیی دەریایی سووریایان وێران کردووە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لەو هێرشەدا دەیان مووشەکی دەریایی کە دوورمەودابوون کە لە نێوان 80 بۆ 190 کیلۆمەتر دەڕوات، هەریەکەیان دەیان کیلۆ تەقەمەنییان هەڵگرتبوو لەناو براون”.
سەبارەت بە هێرشی ئاسمانی، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بە سەدان کاتژمێر بەسەر ئاسمانی سووریادا فڕیون و زیاتر لە 350 هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر سووریا و دەیان ئامانجیان لە ناوچەکانی دیمەشق، حمس، تەرتووس، لازقیە و تەدمور لەناو بردووە”.