شۆرش غەفوری
28ی نۆڤەمبەر
گرووپە چەکدارەکانی دژ بە ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد، دەستیان بە هێرش کرد بۆ سەر پارێزگای حەلەب و شارەکانی تری باکووری سوریا.
29ی نۆڤەمبەر
هێرشی گرووپە چەکدارەکان، لە کاتێکی هەستیاردا بوو، چونکە ئاگربەس لە نێوان حیزبوڵا و ئیسرائیل هەبوو و شاڕێگەی حەلەبیان بۆ دیمەشق گرت.
30ی نۆڤەمبەر
گرووپە چەکدارەکان گەیشتنە حەلەب و ڕوسیاش بە فڕۆکەکانی هێرشی کردە سەریان.
1ی دیسەمبەر
گرووپە چەکدارەکان، بە تەواوی حەلەبیان گرت. وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە دیمەشق. ئەمریکا و هاوپەیمانانی پشتگیریان لە خەڵکی سڤیل کرد.
2ی دیسەمبەر
ڤلادیمێر پۆتین و مەسعود پزیشکیان، پشتیوانی خۆیان بۆ ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد دووپات کردەوە.
3ی دیسەمبەر
هێزە کوردییەکان چەندین ناوچە و گوندی کوردنشینیان لە دێرەزوور گرتەوە و بە دەیان کوردیش لە ناوچەکانیان ئاوارە بوون.
4ی دیسەمبەر
گرووپە چەکدارەکان، بەشێک لە فەرماندەییەکانی سوپای سوریایان گرت و هێزێکی گەورەی عێراقیش چووە سەر سنوور.
5ی دیسەمبەر
حەما، چوارەمین گەورەشاری سوریا کەوتە دەست گرووپە چەکدارەکان و باڵیۆزخانەی چینیش ڕایگەیاند هاووڵاتییەکانی بە پەلە سوریا جێ بهێڵن.
6ی دیسەمبەر
گرووپە چەکدارەکان، گەیشتنە نزیک شاری حمس و هاوکاتیش سوپای سوریا و گرووپەکانی سەر بە ئێران لە دێرەزوور و دەوروبەری کشانەوە. زیاتر لە ٨٢٠ کەس گیانیان لەدەست دا و ٢٨٠ هەزار کەس ئاوارە بوون.
7ی دیسەمبەر
گرووپە چەکدارەکان، حمسیان گرت. سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاند: پشتیوانی لە هەندێک گرووپی چەکدار دەکەن. حیزبوڵاش دووهەزار شەڕکەری خۆی ناردە سوریا.
8ی دیسەمبەر
سوپا و هێزە ئەمنییەکانی سوریا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق کشانەوە. دیدەبانی مافی مرۆڤی سوریا ڕایانگەیاند بەشار ئەسەد سوریای جێ هێشت و گرووپە چەکدارەکان چوونە نێو دیمەشق و کەوتنی حوکمی 53 ساڵەی بنەماڵەکەی ئەسەدیان ڕاگەیاند.