سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد دەرفەتێکە بۆ داهاتووی سووریا

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، پێشوازیی لە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد دەکەین.

کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند “ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد دەرفەتێکە بۆ داهاتووی سووریا، دەبێت دەست بە چارەی سیاسی بکرێت و داهاتووی سووریا بەبێ تیرۆر بنیات بنرێت.”

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: گوتیشی: “پێشوازیی لە ڕووخانی ئەسەد دەکەم، گەلی سووریا ناچار بوو بۆ ماوەیەکی زۆر بەرگەی ڕژێمە دڕندەکەیان بگرن، ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکە گفتوگۆ دەکەین، گرنگە چارەیەکی سیاسی هەبێت، دەبێت لەم پڕۆسە سیاسییەشدا خەڵکی سڤیل و کەمینەکانیش پارێزراو بن.”

ڕاشیگەیاند “دەبێت ئەوەی ڕووی داوە وەک دەرفەتێکی ببینین بۆ داهاتووی سووریا، داهاتوویەک بەبێ تیرۆر و توندوتیژی، ئێستا دەبێت هەمووان پێشوازیی لە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد بکەین و بەرەو چارە و پڕۆسەی سیاسی هەنگاو بنێین.