یەکشەممە، 8-12-2024، عێراق ڕێگەیاند، باڵیۆزخانەکەیان لە سووریا چۆڵ کرد و کارمەندەکانیان بۆ لوبنان گواستەوە، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد دێت لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، عێراق کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی گواستووەتەوە بۆ لوبنان، ئەمەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد ڕووخێنرا و دیمەشق لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنەوە کۆنترۆڵ کرا.
پێشتر وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی نیشتمانی عێراق ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و بەیرووتی پایتەختی لوبنانیان بەهۆی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سووریا ڕاگەیاندبوو.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ، 08-12-2024، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چوونە نێو دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێنا و تاوەکوو ئێستەش چارەنووسی ئەسەد دیار نییە.