ڕووسیا پشتیوانیی لە گفتوگۆی هەولێر و بەغدا دەکات

ڤاسیلی نێبێنزیا، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە میانەی پێشکەشکردنی گوتاری وڵاتەکەی لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا ڕایگەیاند “پێزانینی زۆرمان بۆ هەنگاوەکانی کابینەی محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق هەیە، لە پای سەقامگیری دۆخی سیاسی ناوخۆ و بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی دام و دەزگاکانی دەستەڵات، لەسەر ئاستی پارێزگا و شوێنەکان، دەرخەری ئەو ڕاستییەش، بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 لە هەرێمی ئۆتۆنۆمی کوردی عێراق« هەرێمی کوردستانی عێراق» و هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران.”
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا گوتیشی: “هیوادارین هەموو هێزە سیاسییەکانی عێراق، لە ڕێگەی گفتوگۆوە و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هەموو پێکهاتە و دانیشتووان هەوڵ بۆ چارە کردنی جیاوازییەکان بدەن.”
هەروەها ڤاسیلی نێبێنزیا، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەولێر و بەغداد دووپات کردەوە و گوتی: “پشتیوانیمان بەردەوام و نەگۆڕە بۆ بەرەوپێشبردنی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر هەموو ئەو پرسە مشتومڕە چارە نەکراوانەی ماون.”

نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوورکان گووتیشی: “دەمانەوێت ئاماژە بە ڕەوتی ئەرێنی بەهێزکردنی لایەنی ئەمنیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بکەین. ئێمە دڵنیاین کە دام و دەزگا ئەمنییەکانی عێراق توانای چارە کردنی ئەو کێشانەیان هەیە.”
ئەوەشی خستەڕوو “جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانەی لەسەر کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغی بەناو “هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش” لە عێراق بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا کراون، لەکاتی خۆیدا جێبەجێ بکرێن، دواکەوتنی ئەم پرۆسەیە و بوونی هێزی بیانی لەسەر خاکی عێراق بە گشتیی، نەک هەر فاکتەری ناسەقامگیرییە بۆ عێراق، بەڵکو کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی ناوچەکە تادێت ئاڵۆزتر دەبێت.”
نێبێنزیا ڕاشیگەیاند “ئێمە سەرنج دەدەین بە هەوڵە هەمەچەشنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لەوانەش چالاکییەکانی نێردەی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی). لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا، بە تەواوی توانای خۆی بۆ گەڕاندنەوە و بەهێزکردنی دەوڵەتی عێراق تەرخان کردووە، لەوانە. لە ڕێگەی ئاساییکردنەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ڕێکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن. ئێستا عێراقییەکان ئامادەن بەرپرسیارێتی داهاتووی سیاسی وڵاتەکەیان لە ئەستۆ بگرن.”
ڤاسیلی نێبێنزیا، ئەم قسانەی نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 6ـی کانوونی یەکەمی2024 دا لە میانەی پێشکەشکردنی گوتاری وڵاتەکەی لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا، کرد.