خواردنەوە وزەبەخشەکان مەترسیدارن بۆ سەر جەستەی منداڵان

دکتۆر یلینا پێتریکینا ڕایدەگەیەنێت کە کافایینی ناو خواردنەوە وزەبەخشەکان مەترسی لەسەر هاوسەنگی هۆرمۆنەکان و کۆئەندامی دەمار و تەندروستی گشتی منداڵان دروست دەکات وە ئاماژە بە بوونی بڕێکی زۆری شەکر لەم جۆرە خواردنەوانەدا دەکات، کە دواجار دەبێتە هۆی تێکچوونی میتابۆلیزم و کێشەی تەندروستی دیکە.

مەترسی سەرەکی خواردنەوە وزەبەخشەکان پەیوەندی بە ڕێژەیەکی زۆر کافاینەوە هەیە، ئەمەش ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ئالوودەبوون ئەگەر لە بڕی گونجاو تێپەڕێنرێت (بۆ هەرزەکاران لە سێ میلیگرام زیاتر نەبێت بۆ هەر یەك کیلۆگرامێکی کێشی لەش).

هەروەها دڵ و خوێنبەرەکان و کۆئەندامی دەماریش زەرەرمەند دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی بەرچاو لە تەندروستی گشتیدا.کافاین دەتوانێت هاندەری زیادەڕۆیی لە بەرهەمهێنانی ترشی گەدە، کە دەبێتە هۆی هەوکردنی گەدە، هەوکردنی پەنکریاس، برینی گەدە، خراپی هەڵمژینی ڤیتامینەکان و توخمەکانی وەک کالیسیۆم و مەگنیسیۆم.

کافاین دەتوانێت کاریگەری لەسەر هاوسەنگی هۆرمۆنەکان هەبێت بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لەکاتێکدا بەرهەمهێنانی ئیسترۆجین زیاد دەکات.