1/ 12 ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌یدز له هه‌موو ساڵێك ده‌رفه‌تێك و هه‌لێكی گرنگه بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌ڵێن و پابه‌ندبوونی نێوده‌وڵه‌تی به ههوڵهگشتگیرهكان بۆ به‌گژداچوونه‌وه و كۆنترۆڵی نه‌خۆشی ئه‌یدز ، له‌و ڕۆژده‌دا ڕێكخراوه‌كان (لۆكاڵ و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ) ، دهزگاتهندروستییهكان هه‌وڵه‌كانیان چڕترده‌كه‌نه‌وه بۆ پێشگیری له نه‌خۆشییه‌كه و ده‌ربڕینی هاوسۆزی بۆ توشبوونی ئه‌و نه‌خۆشییه.
بێ گومان ، هه‌ر به‌ته‌نها ئه‌و ڕۆژه به‌س نیه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه ترسناكه‌ی ساڵانێكی زۆره به‌رۆكی ته‌ندروستی و ژیانی مرۆڤه‌كانی گرتووه ، له‌مپه‌ره له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوون و بوژانه‌وه‌ی ئابوری ، هه‌ره‌شه‌یه له‌سه‌ر ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاسایشی نه‌ته‌وه ، هه‌ستیاره بۆ لایه‌نی ڕامیاری ،ئایینی ،یاسادانان ،ژینگه ، جێنده‌ر له كۆمه‌ڵگادا .
ئه‌مانه‌ش ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كه یان كارده‌كه‌نه سه‌ر ڤایرۆسه‌كه ،پێشی لێده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن یان هه‌لی زیاتر ده‌ره‌خسێنن بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری نه‌خۆشیه‌كه ، بۆیه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری و كاری هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌ك بنه‌مایه بۆ پیشگیری و كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كه .
ئه‌یدز نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی درێژخایه‌نه ، زۆربه‌ی جار له‌ئه‌نجانی ناهۆشیاری و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ڕێگاكانی خۆپراستن ، مرۆڤ توشی ده‌بێت ، به‌تایبه‌تی له ئه‌نجامدانی كاری سێكسی نا سه‌لامه‌ت واته ئه‌نجامدانی سێكس به‌بێ به‌كارهێنانی كۆندۆم له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه‌هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی / ئه‌یدز بێت .
سێكس تاكه ڕێگه‌ی توشبوونی ئه‌و نه‌خۆشیه نی یه به‌ڵكو وه‌رگرتنی خوێنی پیس بوو به‌ڤایرۆسه‌كه و به‌كارهێنانی ناددهی هۆشبه‌ر و ده‌رزی پیس بوو ، تاتووكردن ، وه‌رگرتن له دایكێكی توشبوو بۆ كۆرپه‌كه‌ی هۆكارن بۆ تووشبوون به‌ڤایرۆسه‌كه .
هۆشیاری و جێ به‌جێكردنی ڕێگاكانی خۆپارێزی ، دووركه‌وتنه‌وه له‌كاری سێكسی له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری ، به‌كارهێنانی كۆندۆم له‌كاتی سێكسكردن له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه دڵنیا نیت له پاكی له ڤایرۆسه‌كه ، به‌كارنه‌هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌رزی و سرنجی به‌كارهاتوو ، وه‌رنه‌گرتنی خوێن تا دڵنیا نه‌بین كه پشكنینی بۆكراوه و خاوێنه له ڤایرۆسه‌كه ، ئه‌مانه ئه‌و ڕێگایانه‌ن كه ده‌مانپارێزێت له‌تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كه .