بەرپرسی ڕاگەیاندنی حزبوڵلای لوبنانی لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا لە باشووری بەیرووت کوژرا.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاوی کردووەتەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 17-11-2024، محەممەد عەفیف، بەرپرسی ڕاگەیاندنی حزبوڵلای لوبنانی لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا کوژراوە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، محەممەد عەفیف لە ناوچەی (رەئس تەبەع)ـی باشووری بەیرووتی پایتەختی لوبنان کوژراوە و هەر لەو هێرشەدا سێ ئەندامی دیکەی حزبوڵلای لوبنانی بریندار بوون.
تاوەکوو ئێستە ئیسرائیل و حزبوڵلا بە شێوەیەکی فەرمی هەواڵەکەیان پشتڕاست نەکردووتەوە.