لە ئێندۆنیزیا بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕووی دا

بەپێی ئاژانسی جیۆفیزیکی ئێندۆنیزیا ، ئەمڕۆ هەینی، 15ـی تشرینی دووەمی 2024، بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگای پاپوای ڕۆژهەڵاتی ئێندۆنیزیا ڕووی دا.

ئاژانسەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 6.5 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر، بەڵام ئەگەری ڕوودانی تسونامی نییە، باسی لەوەشکرد، ناوەندیی بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر (6.21 میل) بووە.

ڕاشیگەیاند، تا ئێستە هیچ زیانی گیانی و زیانی ماددی لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە نەزانراوە.

ئێندۆنیزیا بەهۆی جێگیربوونی لەسەر “ئەڵقەی ئاگر”، لە زەریای هێمن زۆرجار بوومەلەرزە ڕوودەدات، ئەوەش بەهۆی کەوانەیەکی چالاکیی بومەلەرزەییە بەهێزەکان و پلێتە تەکتۆنیکییەکان کە بەریەکدەکەون، لە ژاپۆنەوە درێژدەبێتەوە بەسەر باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و زەریای هێمن.