پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 14, 2024

لە پاکستان بە هۆی کەوتنی پاسێک بۆ ناو ڕووبارێکەوە 18 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنی پاسێکی نەفەرهەڵگر بۆ ناو ڕووبارێک لە ناوچەی گیلگیت بالتستان لە پاکستان، 18 سەرنشین گیانیان لەدەستدا.

لەبارەی ڕووداوی کەوتنی پاسێکی نەفەرهەڵگر بۆ ناو ڕووبارێکەوە لە ناوچەی گیلگیت بالتستان، گوتەبێژی حکوومەتی پاکستان فەیزوڵڵا فارقان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، پاسێکی نەفەرهەڵگر کە سەرنشینەکانی ویستوویانە بەشداربن لە زەماوەندێکدا، کەوتووتە ناو ڕووبارێکەوە و بە هۆیەوە 18 سەرنشین گیانیان لەدەستداوە.

بە هۆی ڕووداوەکەوە سەرکۆمار پاکستان عاسف عەلی زەرداری لە ڕاگەیاندراوێکدا سەرخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان کردووە.