کۆریای باکوور سیستەمی جی پی ئێس ی دەیان فڕۆکە و کەشتیی کۆریای باشووری تێک داوە

سیئۆل، پیۆنگ یانگ تۆمەتبار دەکات بەوەی کە جوڵەی دەیان کەشتی و فڕۆکەی کۆریای باشووری پەک خستووە.

سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشوور، پیۆنگیانگی بەوە تۆمەتبار کرد بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک سیستەمی GPSـی پەک خستووە، هەروەها جوڵەی دەیان کەشتی و فڕۆکەی مەدەنیی کۆریای باشووری تێک داوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە “کۆریای باکوور ئەمڕۆ شەممە، 9ـی تشرینی دووەمی 2024، بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک هێرشی ڕاگرتنی سیستەمی پێگەی جیهانی کردووە و جووڵەی چەند کەشتییەک و دەیان فڕۆکەی مەدەنی تێک داوە.”

هەروەها لە بەیاننامە سەربازییەکەدا هاتووە “هێرشی ڕاگرتن لە ناوچەی هایگو و کایسۆنگ لە باکووری کۆریای باشوور کردووە، هەروەها هۆشداریی داوە لە مەترسی بۆ سەر  کەشتییە  و فڕۆکە مەدەنییەکان لە دەریای زەرد.”

هەروەها سوپای کۆریای باشوور داوای لە کۆریای باکوور کرد “دەستبەجێ ئەو کارانەی ڕابگرێت” و هۆشداریشی دا لەوەی پیۆنگ یانگ بەرپرسیارێتی کارەکانی هەڵدەگرێت.