پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 21, 2024

ئەردۆغان: هیوادارم پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمەریکا بەهێزبن

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەسەرۆکی ئەمەریکا.
سەرۆککۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پلاتفۆڕمی ‘ئێکس’ ڕایگەیاند، “هیوادارم لەم سەردەمە نوێیەدا پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمەریکا بەهێزبن، قەیرانە جیهانییەکان بەتایبەتی پرسی فەڵەستین و جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا کۆتایی پێبێت”.
ئەردۆغان گوتیشی: “پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپی هاوڕێم دەکەم، کە دوای خەباتێکی زۆر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و دووبارە بە سەرۆکی ئەمەریکا هەڵبژێردرایەوە.